حەشدی شەعبی: بەردەوام دەبین لە بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان

حەشدی شەعبی: بەردەوام دەبین لە بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی بەردەوامبوون لە بەئامانجگرتنی سوپا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-7-2020، کەمال حەسناوی، سەرکردە لە حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، حکوومەتی عێراقی ناتوانێ حەشدی شەعبی بووەستێنێت و ئەگەر هەو هەوڵێکیش بۆ ئەو بابەتە بدات، ئەوا حەشدی شەعبی رووبەڕووی دەبێتەوە.

کەمال حەسناوی پێیوایە بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا و پاراستنی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بە سیستەمی دژەمووشەکی ”شەرعیەت بە شەڕی حەشدی شەعبی لە دژی ئەمریکا دەدات“.

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی هۆشداریی داوەتە حکوومەتی عێراق لەوەی هەوڵ نەدات رێگریی لە میلیشیاکان لە شەڕی دژی هێزە ئەمریکییەکان بکات و رایگەیاندووە، ”باشترە لەو بابەتە دوور بکەوێتەوە و کار بۆ درکردنی هێزە ئەمریکییەکان بکات“.











باسنيوز



Top