هێرشدەکرێتە سەر کاروانێکی هاوکاریی ئەمریکییەکان لە دیوانییە
شەوی شەممە 2020/07/11 گرووپێکی چەکداری لە ناوچەی نەجمەی نێوان دیوانیە و سەماوە هێرشیان کردە سەر ئەو کاروانە هاوکارییەی کە بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا دەچوون.
پێگەی سابرین نیوزی نزیک لە کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی لە تەلەگرام ئاماژەی بەوە داوە، "کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی لەسەر رێگەی خێرای نێودەوڵەتیی دیوانیە کراونەتە ئامانج".
بە گوێرەی ئەو پێگەیە سێ بارهەڵگر سووتێنراون و، ئاماژەیشی بەوە داوە کە هێلیکۆپتەری ئەمریکی بریندارەکانیان گواستووەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژەی بە ژمارەکەیان دابێت.
هەروەها سەرچاوەی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە شۆفێری بارهەڵگرەکان عێراقی بوون، دابەزێنراون و پاشان بارهەڵگرەکان سووتێنراون.
رووداو
