سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژ بە داعش ئەنجامدەدات

 سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژ بە داعش ئەنجامدەدات
هێزە چەكدارەكانی عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاكی و ئۆپەراسیۆنەكانیان دژ بە رێكخراوی تێرۆریستیی داعش، لەو چوارچێوەیەشدا سوپای عێراق ژمارەیەك چەكداری سەر بەو رێكخراوەی دەستگیركردوە.

ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی دژ بە داعش بەردەوامیی هەیە

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە میدیای ناوخۆی وڵاتەكەی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانیان دژ بە داعش بەردەوامیی هەیە لە چوارچێوەی ستراتیجی رێكخراو لەگەڵ هێزەكانی هەواڵگری و ئاسایش، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانیش لەوبارەیەوە بەردەوامیی هەیە.

چوار چەكداری داعش لە هەریەك لە ناوچەكانی باكوری بەغدا، بابل، كەركوك و دیالە دەستگیركراون

ئاماژەی بەوەشكرد، چوارشەمەی رابردو لەمیانی ئەنجامدانی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا چوار چەكداری داعش لە هەریەك لە ناوچەكانی باكوری بەغدا، بابل، كەركوك و دیالە دەستگیركراون كە سەرقاڵی تێكدانی دۆخی ئەمنی و تۆقاندنی هاوڵاتیان بون.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق خۆی چاودێری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە زەمینی و ئاسمانییەكان دەكات

بەگوێرەی وتەكانی ئەو فەرماندە سەربازییە، موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق خۆی چاودێری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە زەمینی و ئاسمانییەكان دەكات تایبەت بە دەستنیشانكردنی پێگەكانی شانە نوستوەكانی داعش.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێنجشەممەی رابردو سوپای عێراق ئەركێكی سەربازیی بەمەبەستی پكشنینی ناوچەكانی باكوری بەغدا بە شێوەیەكی بەرفراوان ئەنجامدا و كازمی بە شێوەیەكی راستەوخۆ چاودێریی ئۆپەراسیۆنەكەی كرد.






خەندان
Top