بانکی نێودەوڵەتی بڕی 33 ملیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەداتە عێراق
بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بانکی نێودەوڵەتی بە بڕی زیاتر لە 33 ملیۆن دۆلار هاوکاریی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-5-2020، بانکی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رەزامەندیی لەسەر پێدانی بڕی 33 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بە عێراق لە چوارچێوەی پرۆژە فریاگوزارییەکان، داوە.
پارەکەی بانکی نێودەوڵەتی بە دوو قۆناغ دەدرێتە عێراق:
- قۆناغی یەکەم
بە بەهای حەوت ملیۆن و 800 هەزار دۆلار ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی دەنێردرێتە عێراق
- قۆناغی دووەم
بە بەهای 25 ملیۆن 800 هەزار دۆلار ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی دەنێردرێتە عێراق
ئەو پارەیەی بانکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق تەرخانی کردووە، راهێنان بە کارمەندە تەندروستییەکانیش دەگرێتەوە، کە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنان.
باسنيوز
