سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند فه‌رمانێكی دیكه‌ی ده‌ركرد
به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانانه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داد، وه‌زیری دارایی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زیری رۆشنبیری، وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی راسپارد، كه تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر كاندیدانی وه‌زاری، نه‌توانراوه كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
K24
