لە عێراق 95 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

لە عێراق 95 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 95 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 95 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 113 کەسیش چاکبووەتەوە، کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 2913 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 1903 کەس چاکبوونەتەوە و 112 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.









باسنيوز



Top