بلاسخارت دۆسیەی عێراقی خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش

بلاسخارت دۆسیەی عێراقی خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، دۆسیەی وڵاتەكەی خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش.

بلاسخارت لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێكی لەبارەی دۆخی عێراق پێشكەش كرد و دووپاتی كردەوە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی عێراق لە ڕووەكانی سیاسی و ئابوورییەوە، هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناش.

بلاسخارت هەروەها گوتی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، بابەتێكی فرە جێی خۆشحاڵی و پێشوازی لێكردنە.

نوێنەرە تایبەتەكانی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتارەكەیدا كورتەیەك لەبارەی دۆخی ئاسایش و ئابووری و سیاسیی عێراق پێشكەشی ئامادەبووانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات.











باسنيوز



Top