مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و 19 وەزیری حكوومەتی پێشووی خانەنشین كرد

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و 19 وەزیری حكوومەتی پێشووی خانەنشین كرد
بە گوێرەی نووسراوێكی فەرمی كە ئەمڕۆ یەكشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بڕیاری خانەنشینكردنی ستافی كابینەی دەست لەكار كێشاوەی دەركرد.

نووسراوەكە لیستی ناوی خانەنشینكراوانی تێدایە و لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەوە دەست پێدەكات و بە 19مین وەزیر كۆتایی دێت كە نەوفەل موسا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی حكوومەتی پێشووە.

بڕیارەكە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچووە و تێیدا هاتووە بە گوێرەی ئەم دەسەڵاتەی دەستوور پێیداون، بڕیاریان داوە سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ستافی حكوومەتەكەی لە ڕۆژی 7.5.2020ەوە خانەنشین بكەن.












باسنيوز



Top