سعودیە یەكەمین وڵاتە كە بانگهێشتی كازمی دەكات

 سعودیە یەكەمین وڵاتە كە بانگهێشتی كازمی دەكات
نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق راگەیاند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جێنشینی پادشای سعودیە وێڕای پیرۆزبایی داوایكردوە كازمی سەردانی وڵاتەكەی بكات.

لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی مستەفا كازمی رایگەیاند، محەممەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ئەنجامداوە"

راشیگەیاند،"جێنشینی سعودیە پەیامی پیرۆزبایی پادشای سعودیەی گەیاندوەتە كازمی و بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانیكردنی سعودیە ئاراستەكردوە.

هەر بەگوێرەی نوسینگەی كازمی، محەمەد بن سەلمان بە سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراقی وتوە كە عێراق رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە نزیككردنەوەی تێڕوانینەكان لە ناوچەكەدا".

لەلایەكی دیكەوە محەمەد بن سەلمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق كرد بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ، تەئكیدمكردەوە كە سعودیە پشتویان دەبێت لە مافەكانی عێراق و گەشەپێدان و ئاسایشەكەی، سعودیە سورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردو وڵات.







خەندان-
Top