باڵوێزی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی حکوومەتی نوێی عێراق ئاشکرا کرد
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی حکوومەتی نوێی عێراق، ئاشکرا کرد.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، پەسەند کرد.
ئیرەج مسەجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی و وەزیرەکانی کابینەکەی، کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.
ئیرەج مەسجدی هەروەها هیوای خواستووە حکوومەتی نوێی عێراق سەرکەوتوو بێ لە خزمەتکردنی عێراقییەکان.
ئەلبوومی وێنەکان
باسنيوز
