ئەمریکا دوا مۆڵەت بە عێراق دەدات هەتا غاز و کارەبا لە ئێران بکڕێت

 ئەمریکا دوا مۆڵەت بە عێراق دەدات هەتا غاز و کارەبا لە ئێران بکڕێت
ئەمریکا 30 رۆژی دیکەی بۆ حکوومەتی عێراق درێژە کردەوە هەتا کارەبا و غازی سروشتی لە ئێران بکڕێت و لە 2020.5.26 ئەو مۆڵەتە کۆتایی پێ دێت.

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا دەڵێت، مایک پۆمپیۆ چاوەدێریی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەکات و هاوکات پێداچوونەوە بەو ڕیگاپێدانانەدا دەکات کە بە عێراقی دابوو بۆ کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران.

ئێستا بۆ دواجار ئەو مۆڵەت و ڕێگەپێدانە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە و چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن.

پێشتر ئەمریکا بەهۆی خراپیی دۆخی عێراقەوە چەندین جار ئەو ڕێگەپێدانەی بۆ عێراق درێژ کردبۆوە و دوایین جاریش ماوەی سێ مانگ مۆڵەت بە عێراق درا کە بۆی هەیە غازی سروشتی و کارەبا لە ئێران بکڕێت.

وا بڕیارە ڕێکەوتی 2020.5.26 ئەو وادەیە کۆتایی پێدێت و پێناچێت چیدیکە ئەمریکا ئەو ڕێگەپێدانە بۆ عێرا درێژ بکاتەوە.

عێراق غازی سروشتیی خۆی و بەشێک لە کارەبای شارە سنوورەییەکانی لەگەڵ ئێران لەو وڵاتە دابین دەکات و ئەمەش دەچێتە خانەی پێشێلکاریی گەماروە ئابووریەکانی سەر ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە جێبەجێ کراون.










باسنيوز
Top