ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پشکی کورد ئاشکرا دەبێت
ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، ئاشکرا دەبێت.
بەپێی نووسراوێک، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-4-2020 میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لایەنە شیعەکان لەسەر کاندیدی وەزارەتەکانی حکوومەتی کاتیی عێراق، رێک کەوتوون.
ئەو لایەنانە بڕیاریان داوە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا جارێکی دیکە کۆببنەوە و وردبوونەوە لە ناوەکان بکەن.
ناوی وەزیرەکان (پشکی کورد):
- فوئاد حوسێن، و وەزیری دارایی (لە پۆستەکەی دەمینێتەوە)
- خالید شوانی یان رزگار محەمەد ئەمین، وەزیری داد
- رێزان محەمەد، وەزیری شارەوانی
ناوەی وەزیرەکانی دیکەی حکوومەتی نوێی عێراق:
- بەرگری، دواخراوە
- ناوخۆ، دواخراوە
- لاوان، دواخراوە
- کۆچ، دواخراوە
- پیشەسازی، دواخراوە
- حارس محەمەد حەسەن، وەزیری دەرەوە
- نزار قەحتان حەسەن جەبر، وەزیری کارەبا
- عەلا مەحمود حوسێن، وەزیری گواستنەوە
- عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوت (لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە)
- کازم هێلان سەهلانی، وەزیری کار
- ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری خوێندنی باڵا
- جاسم محەمەد ئەسەدی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان
- حەسەن شەمسەدین خەتیب، وەزیری پەیوەندییەکان
- هیشام ساڵح داود، وەزیری رۆشنبیری
- جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی (لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە)
- محەمەد شیاع سودانی، وەزیری کشتوکاڵ
- خالید بەتال، وەزیری وەزیری پلاندانان
- ماهیر حەماد، وەزیری بازرگانی
- موزاحیم خەیات یان فەلاح حەمودی ئەحمەد، وەزیری پەروەردە
باسنيوز
