عادل عەبدولمەهدی وادەی دەستبەرداربون لە پۆستەکەی راگەیاند

عادل عەبدولمەهدی وادەی دەستبەرداربون لە پۆستەکەی راگەیاند
سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقدا لە سەر کارەکانی بەردەوام دەبێت.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق لەسەر کارەکانی بەردەوام دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکاری حکومەتی داهاتو دەبێت.

عەبدولمەهدی لە 29ی مانگی رابردودا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد


عەبدولمەهدی لە 29ی مانگی رابردودا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ داواکەی عەلی سیستانی، مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق و یەکی ئەم مانگەش پەرلەمان داواکەی پەسەندکرد.

له‌ئێستادا زیاتر له‌ 174 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی داواكردن له‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق تا كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری بكات


دوێنێ سێشەممە ریاز ته‌میمی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا زیاتر له‌ 174 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی داواكردن له‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق تا كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری بكات و كوتله‌ی زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ش له‌دیاریكردنی كاندید ره‌چاو نه‌كات".

سه‌رۆك به‌رهه‌م چاوه‌ڕوان ده‌كات لایەنە شیعیه‌كان له‌ناوخۆیاندا بگه‌نه‌ رێكکه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق


ئاماژەی بەوەشکرد، "سه‌رۆك به‌رهه‌م چاوه‌ڕوان ده‌كات لایەنە شیعیه‌كان له‌ناوخۆیاندا بگه‌نه‌ رێكکه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کە تیایدا ره‌چاوی داخوازی خۆپیشانده‌ران بكرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ باسی لەوەشکرد، "لایه‌نه‌ شیعیه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ (عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌نی، ئه‌سعه‌د عیدانی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، مسته‌فا كازمی) وه‌ك كاندیدی سەرۆک وەزیران ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كردوه‌، تا كه‌سێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته‌ یكلاده‌كرێته‌وه‌".






خەندان
Top