بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەڵێندەر دەردەکرێت

بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەڵێندەر دەردەکرێت
پارێزگاری نەینەوا بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەڵێندەری شارەکە دەردەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019، مەنسوڕ مەرعید، پاریزگاری نەینەوا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەڵێندەر، رایگەیاندووە، بەپێی یاسا بڕیاری سەپاندنی سزای توندی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا داوە، کە پرۆژەکان لەکاتی خۆی و بەباشی جێبەجێ ناکەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی پارێزگای نەینەوا، مەنسوڕ مەرعید راشیگەیاندووە، کە بڕیاری دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەموو ئەو بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیایانەی داوە، کە لە رێنماییەکان لایان داوە.











باسنيوز
Top