حەلبوسی داوای گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەکات
بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەڕەشەی میلیشیا تائیفییەکان، زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و زۆرینەیان پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە فەللوجە، رایگەیاند، پێویستە بەپەلە و بەجددی کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بکرێ.
محەمەد حەلبوسی پێی وایە سەرکەوتن بەسەر تیرۆر تەواو نابێ، ئەگەر لێکەوتەکانی شەڕی دژی تیرۆر، وەک کێشەی بوونی سەدان هەزار ئاوارە، چارەسەر نەکرێ، ”دەبێ بە زووترین کات بە گەڕاندنەوەی هەموو ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان، ئاهەنگ بگێڕین“.
باسنيوز
