" حه‌شدى شه‌عبی هاوشێوه‌ى داعش سلێمان به‌گى داگیر كردووه "
نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو ئاشكرای ده‌كات كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی شاره‌دێی سلێمان به‌گى سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماتوویان داگیركردووه و ده‌شلێت ناهێڵن خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ ماڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
شێخ سائیر به‌یاتى، نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، هاوشێوه‌ى داعش شاره‌ده‌ێی (سلێمان به‌گ)یان داگیركردووه و ناهێڵن خه‌ڵكه ئاواره‌كه كه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌یان".
گوتیشی: "چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی دواى به تاڵان بردن و سوتاندنى به‌شێك له ماڵی هاووڵاتیانى سلێمان به‌گ، ئێستاش ناهێڵن خه‌ڵكه ئاوارهكهى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى شارهدهێیهكه له زۆرینه‌ى عه‌ره‌بی سوننه پێكدێت".
ئاشكراشیكرد، پێشتر له ناوه‌ندى قه‌زاى خورماتوو، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، دوو شه‌ڕی گه‌وره‌یان دژ به كورد ئه‌نجامدا و ئێستاش ده‌ستیان كردووه به كوشتن و بڕین و ڕفاندنى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه.
شاره‌دێی سلێمان به‌گ، به دوورى 10 كیلۆ مه‌تر ده‌كه‌وێته باشورى قه‌زاى خورماتوو و دانیشتووانه‌كه‌ى ئاواره بوونه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى سلێمان به‌گ، بۆ زێدى خۆیان.
Bas News-
