فه‌رمانده‌یه‌ك: سوپای عێراق بەیارمەتیی پێشمه‌رگە به ئاسانی پێشڕه‌وی ده‌كات
لیوا به‌هرام دۆسكی، فه‌رمانده له محیوه‌ری باشیك، ڕایگه‌یاند: "هۆكاری ئاسان پێشڕه‌وی سوپای عێراق به‌ره و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری مووسڵ، ئه‌وه‌یه كه هێله سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رگریی داعش له ده‌رووبه‌ری مووسڵ كه زۆر سه‌خت و پارێزراو بوون، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێندرا، ئه‌و كات هێزه‌كانی عێراق توانیان پێشڕه‌وی بكه‌ن".
گوتیشی: "له ته‌واوی سنووره‌كانی به‌رگری داعش كه پێشمه‌رگه تێكی شكاندووه، چه‌كی قورسی لێ جێگیركرابوو، كه ئه‌وه نه‌ما به‌ره‌ی داعش به‌ره‌و لاواز بوون و تێكشكاندن ڕۆیشت.
باس‌نیوز
