بەهۆی لێدوانەکانیەوە پەیوەندیی مالیکی و چەند حزبێکی عێراقی تێکدەچێت
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عزەت شابەندە، پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرکی حزبی دەعوەی ئیسلامی نێوانیان تێکدەچێت و مالیکی هەڕەشەی دادگایی کردنی شابەندەر دەکات.
هاوکات باس لەوە دەکرێت، پەیوەندیی نێوان نووری مالیکی و سەرکردایەتیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، لەسەر هەرێمی کوردستان و دوادیداری مالیکی لە بارەی کوردستانەوە تێک چووە.
لەمبارەیەوە د.عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “دیدارەکەی مالیکی کێشەی بۆ پێکهاتەکانی عێراق دروست کردووە و ناوماڵی شیعەشی نیگەران کردووە، چونکە ئەوە لێدان بوو بۆ هەوڵەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا”. ڕوونیشی کردەوە: “ئاگادارین کە پەیوەندیی نێوان نووری مالیکی و چەند حزبێکی عێراق تێکچووە، چونکە بەشێکیان لەگەڵ سیاسەتی نووری مالیکی نین و دژی دەوەستنەوە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە لە قسەکانی عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقدا دیار بوو کە لێدوانەکانی مالیکییان بە باش نەزانیوە.
باسنیوز
