رووسيا له باره‌ى موسڵه‌وه هه‌ڵوێستى ده‌خاته‌ڕوو
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به شه‌ڕى موسڵ خسته‌ڕوو.
له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له مۆسكۆ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ماريا زاخارۆڤا رايگه‌ياند، رووسيا ئاگادارى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى موسڵه و ئه‌گه‌ر به ره‌سمى داوامان لێبكرێت، ئاماده‌ين هاوكارى بكه‌ين و يارمه‌تى مرۆيى پێشكه‌ش به خه‌ڵكى موسڵ و ده‌وروبه‌رى بكه‌ين.
وتيشى: رووسيا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌ر په‌ڕينه‌وه‌يه‌كى داعش له موسڵه‌وه بۆ سووريا ده‌بێت رێگرى بكرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌مريكا، زاخارۆڤا ره‌خنه‌ى له واشنتن گرت و رايگه‌ياند، هێشتا ئه‌مريكا ئۆپۆزيسيۆنى سووريا و تيرۆريستانى له‌يه‌كدى هه‌ڵاوارد نه‌كردووه.
K24-
