وەزیری بەرگریی عێراق متمانەی لێ وەرگیرایەوە
(نه‌دا مێرگه‌سۆرى) بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "كه‌مێك لەمەوبەر له دانیشتنى ئەمڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا لەو ٢٦٢ پەرلەمانتارەی لەوێ بوون، بە کۆی 142 ده‌نگى په‌ڕله‌مانتار متمانه له وه‌زیرى به‌رگرىی عێراق (خالید عوبێدى) وەرگیرایەوە و 102 په‌رله‌مانتاریش له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه نه‌بوون له وه‌زیرى به‌رگرى و 18 کەسیش بێدەنگ بوون."
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشى: "ئێستا پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه له وه‌زیرى دارایى (هۆشیار زێبارى) ده‌ستى پێ كردووه و، له پرسیارى حه‌وته‌م داینه و (هوشیار زێبارى) زۆر به باشى خۆى ئاماده كردووه و، وه‌ڵامى گشت پرسیاره‌كانى به به‌ڵگه ئاماده كردووه و به متمانه و وه‌ڵامه‌كان ده‌داته‌وه."
PDK.info
