فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپهیمانان 25 چهكداری داعشیان كوشت
غەیاس سورچی، لێپسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانی بارەگاکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناحیەی عەیازیە كردووه ".
ئاماژەی بەوەشدا :" بەھۆی ئەو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان زیاتر لە 25 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران و پێنج ئۆتۆمبێڵی سەربازیی چەکدارانی داعش سوتێنران و چەند بینایەکیش لە دەووڕوبەری بارەگاکەیان خاپورکران ".
خەندان
