نەشتەرگەریی جوانكاری لوتی نوجێفی هەرادەنێتەوە
دوای ئەوەی ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، نەشتەرگەری جوانكاریی بۆ لوتی كرد، لە هەندێك لە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوكرایەوە كە ناوبراو لەسەر حسابی پەرلەمان ئەو نەشتەرگەرییەی ئەنجامداوە، بەڵام نوجێفی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (رووداو) كەوتووە ئاماژە بەوە دەكات \"ئەو دەنگۆیانە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی ناوزڕاندنمدایە\"".
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێ \""نەشتەرگەرییەكە لەسەر حیسابی خۆم بووە و تەحەدای هەمووان دەكەم، بەڵگەیەك بهێنن بیسەلمێنێ كە لەسەر حیسابی پەرلەمان نەشتەرگەرییەكەم كردبێ\"".
ئوسامە نوجێفی، دەڵێ \""ئەو هەڵسوكەوتانە دوورە لە هەموو بنەما و ئاكاری كاری سیاسی. هەروەها ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە سەركردایەتی پەرلەمان سەركەوتوو بوومە\"".
لەماوەی رابردوودا جەواد شهێلی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند \""نەشتەرگەری (مایەسیریی) خالد عەتیە، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، كە مالیكی سەركردایەتی دەكات، 59 ملیۆن دیناری لە گەنجینەی دەوڵەت تێچووە، هاوكات جوانكاری رووخساری كەمال ساعدی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا 77 ملیۆن دیناری لە گەنجینەی دەوڵەت تێچووە\"".
شهێلی زیاتر گوتی \""جوانكاری ددانەكانی ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عێراقییە 10 ملیۆن دیناری لە گەنجینەی دەوڵەت تێچووە\"".
لە بەرامبەردا حەنان فەتلاوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا شهێلی بە ئەنجامدانی \""نەشتەرگەرییەك بۆ خۆی بە 16 ملیۆن دیناری عێراقی لە سەر حیسابی گەنجینەی دەوڵەت\"" تومەتبار كرد.
رووداو"
