لە دیالە تەقینەوەیەک سێ بریندار و زیانێکی مادی زۆر لێکەوتەوە

لە دیالە تەقینەوەیەک سێ بریندار و زیانێکی مادی زۆر لێکەوتەوە
26ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی میقدادییەی پارێزگای دیالە بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناو بازاڕێکی ناوچەکە، سێ ھاوڵاتی برینداربوون و زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی دیالە موقەدەم غالب عەتییە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ تەقینەوەکە لە بەردەم دوکانێکی موبایل فرۆشتندا بووە و بەھۆیەوە سێ کەس برینداربوون و ھەروەھا زیانێکی مادی زۆر بەو دوکانە و دوکانەکانی نزیک لە رووداوەکە کەوتووە.
وتەبێژی پۆلیسی دیالە رونیشیکردەوە: لە دوای تەقینەوەکە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کەسێک بە تۆمەتی دەستی ھەبوونی لەو تەقینەوەیە دەستگیر کراوە.
Top