موسڵ: سی وپێنج ماڵی دیکەی کورد لەترسی ھەرەشەی تیرۆرستان ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون

موسڵ: سی وپێنج ماڵی دیکەی کورد لەترسی ھەرەشەی تیرۆرستان ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون
24ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ھەرەشەکردن لە کوردانی موسڵ بەردەوامە،ئەمڕۆش لەترسی ھەرەشەی تیرۆرستان 35ماڵی دیکە ھەڵاتن وئاوارەی ناوچەکوردیەکان بوون.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ رۆژ بەرۆژ بەرەوخرابی دەچێت وھەرەشەکردنیش لە کوردانی ئەو پارێزگایە بەردەوامە.

سەعید مەموزینی گوتیشی:ئەمڕۆ لەترسی ھەرەشەی تیرۆرستان 35ماڵی دیکە کە لەگەرەکی ئارپێجی نیشتە جێبوون ھەڵاتن وئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون.

سەعید مەموزینی راشیگەیاند:ھەر دوێنێش پۆلیسێکی دیکەی کوردی شەبەک لەلایەن تیرۆرستان کوژرا بەمەش لەدوای ھەرەشەکردنی لە کوردانی شەبەک تاوەکو ئێستا زیاتر لە پەنجا کوردی شەبەک کوژراون.

لەدوای ئازادبوونی عێراق لە ساڵی 2003تاوەکو ئێستا بەسەدان ماڵی کورد لە ترسی ھەرەشەی تیرۆرستان پارێزگای موسڵیان بەجێھێشتووە وئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە.
Top