خالد عەلوانی: لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە تیرۆریستییەكان ڕوو لە زیادبوون دەكەن

خالد عەلوانی: لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە تیرۆریستییەكان ڕوو لە زیادبوون دەكەن
8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- خالد عەلوانی ئەندامی فراكسیۆنی عێراقییە پێشبینی كرد كە كردەوە تیرۆریستییەكان لە گەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوو لە زیادبوون بكات . عەلوانی بە ئاژانسی هەواڵی ئەخبارییەی راگەیاند كە بارودۆخی سوریا زۆر ئالۆزە و پێشبینیش دەكرێت گورزێكی سەربازی لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ سەر سوریا بوەشێندرێت كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر عێراق، چونكە سنووری سوریا لە گەڵ عێراق كراوەیە ئەمەش یارمەتی تیرۆریستان دەدات لە سوریاوە بەرەو عێراق رابكەن . روونیشیكردەوە كە ناكۆكی سیاسی و لاوازی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان وای كردووە كە بارودۆخی عێراق ناسەقامگیر بێت .
Top