هێزە ئەمنیەكانی بەغدا رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتەبەر
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: هێزە ئەمنیەكان رێوشێونیكی ئەمنی توندیان گرتوەوتە بەر و پردی سنەك وئەحرار وجمهوریە وشهیدانیان بە سەبی كونكریتی داخستووە.
ئەم پردانە رێگای ناوچەی سەوزی بەغدان.
ئەم خۆپێشاندانانە، ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی قەراری خاقنەنشین کردنی پەرلەمانتاران لە مەیدانەکانی فردۆس وتەحریر لەناوەڕاستی بەغدا دەستیان پێکردووە.
وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە كۆنگرەیەكدا رایگەیاند: رێوشوێنی ئەمنی توند دژ بە خۆپیشاندەرانی ئەمرۆ دەگرنە بەر.
عەمید سەعد مەعن، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ئێمە لە وزارەتی ناوخۆ بەهۆی خراپیی باری ئەمنیی بەغدا، ڕەزامەندیمان لەسەر خۆپیشاندان رۆژی شەممە نەداوە و هەر هاووڵاتیەک ك خۆپیشاندان دژ بە پرۆژە یاسای خانەنشینی پەرلمانتاراندا بەشدار بێت، رێوشیونی ئەمنی توندی لەگەڵدا دەگرینە بەر.
هەروەها ئاماژەی بەوش كرد: سەرجەم پێك هاتەكان لەگەڵ رەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلمانتارانن، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق كاری خۆی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام نەدرێت.
