كڵچدار ئۆغڵو سەردانی كەركووك ناكات

 كڵچدار ئۆغڵو سەردانی كەركووك ناكات
جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP رایگەیاند بە هۆكای ئەمنی لە سەردانەكەیان بۆ كەركووك پاشگەز بوونەتەوە. ماڵپەرێكی توركیش وای بڵاوكردووەتەوە كە پارێزگاری كەركوك سەردانەكەی رەتكردوونەتەوە.

گورسەل تەكین، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP، بە (رووداو)ی راگەیاند: نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لێكردوون سەردانی شاری كەركووك نەكەن.

گوتیشی \"هۆكارەكەی بۆ نالەباریی باری ئەمنی گەڕاندووەتەوە\"".

گورسەل تەكین، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP ئاماژەی بەوەشدا \""لە پلانی سەردانەكەماندا نەبووە بچینە هەولێر\"".

ماڵپەڕی دونیا بولتەنی لەبارەی نەرۆیشتنی شاندی CHP بۆ كەركووك نووسیویەتی: \""نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك سەردانی كەمال كڵچدار ئۆغڵو و شاندی یاوەری بۆ كەركووك رەتكردووەتەوە\"".

لە 18/8/2013 وەزارەتی دەرەوەی توركیا نامەیەكەی ئاراستەی كەمال كڵچدار ئۆغڵو كرد، كە بەهۆی نالەباریی رەوشی ئەمنی عێراق لە سەردانەكەی بۆ عێراق پاشگەز ببێتەوە، بەڵام ئۆغڵو بەبێ گوێدنە هۆشدارییەكان لە 20/8/2013 سەردانی عێراقی كرد و لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.












رووداو"
Top