بە هۆی هەڕەشەکانی قاعیدە شەقامەکانی نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا دادەخرێن
سەرچاوەیەک ئەمنی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی گرۆپی تیرۆریستی قاعیدە بەرپرسایەتی خۆی ڕاگەیاند لەسەر دواین کردەوە تیرۆریستیەکانی بەغدا کە زیاتر لە 500 کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە، فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانی عێراق رێوشێونیکی ئەمنی توندیان گرتە بەر ئەویش بە داخستنی سەرجەم ئەو شەقامانەی کە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدایە، کە خۆی لە خۆیدا قەرباڵغیکی زۆری لێ کەوتۆتەوە و بۆتە هۆی بیزار کردنی هاوڵاتیان\".
جێگەی ئاماژە پێکردنە بەهۆی هەڕەشەیەکی قاعیدەوە رۆژی دوو شەممەی رابردوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا بەپشووی فەرمی ."
