وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ڵێت باری ئه‌منی به ته‌واوی كۆنترۆڵ كراوه
دوای ئه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی قاعیده چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌ی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام دا و هه‌روه‌ها ده‌ستێكی بالاَی هه‌بوو له هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوه‌كانی ئه‌بوغرێب و تاجی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه گروپی تیرۆریستی قاعیده په‌ره‌ی به چالاكییه‌كانی دابێت.
له‌مباریه‌وه عه‌مید سه‌عد مه‌عن، به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كۆنگره‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كۆنترۆڵ كردنی عێراق له‌لایه‌ن قاعیده‌وه دووره له ڕاستیه‌وه و كه‌سانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق كار ده‌كه‌ن بۆ خراپ كردنی باری ئه‌منی عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی بارودۆخی عێراقیان كردووه به‌تایبه‌تی به‌غدا و توانراوه زیاتر له 100 تیرۆریست له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیر بكرێت.
وتیشی \"هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌نها به‌رامبه‌ر یه‌ك گروپی تیرۆریستی نین به‌ڵكۆ چه‌ندین گروپی تیرۆریستی هه‌یه له عێراق بۆیه به زه‌حمه‌تێكی زۆره‌وه ده‌توانرێت كاری تیرۆریستی بنبڕ بكرێت له عێراقدا. به‌لاَم له‌دوای ته‌واو بوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا ده‌توانین بڵێین كه به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه رێژه‌ی تیرۆریستیان كه‌متر ده‌بێته‌وه.\""
شایه‌نی ئاماژه‌یه له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوو عێراق به‌گشتی وبه‌غدا به‌تایبه‌تی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام درا كه زیاتر له 500 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه وسه‌رجه‌م ئه‌و كرده‌وانه له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی قاعیده‌وه ئه‌نجام درا."
