مانگی ئه‌یلولی ساڵی داهاتوو یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی فرۆكه‌ی ئێف 16 ی جەنگی ئه‌مریكا تەسلیم بە عێراق دەکرێت تا وه‌كوو 2016 گشت فرۆکەکان تەسلیم دەکرێت. فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، بە سۆمەریە نیوزی رایگه‌یاند: تا ساڵی 2016، ته‌واوی ئه‌و 36 فڕۆكه جه‌نگییه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن كه به‌غدا له‌حكوومه‌تی ئه‌مریكای كڕیون و وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می فڕۆكهکەش کە لە جۆری ئێف-16 یە له ئه‌یلولی 2014دا ده‌گاته عێراق فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، ئەوەشی خستەروو: کە بەپێی رێککەوتنەکان عێراق پێویستی به 90 فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له بواری ئاسمانیی خۆی بكات ، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ئێستادا و به‌هۆی نه‌بوونی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه، ناتوانرێت كۆتایی به‌و پێشێلكارییانه بهێنرێت، کە هەندێک چار ئاسمانی عێراق لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی وڵاتانی دراوسێیەوە پێشێل دەکرێت.