لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک 10 کەسیان دەستگیر کرد

لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک 10 کەسیان دەستگیر کرد
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک رایگەیاند: لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک 10 کەس دەستگیر کران.

عەمید سەرحەد قادر بەرپرسی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بە \"ئەلمەسەلە نیوز\""ی راگەیاند\"" سەرلە بەیانی ئەمرۆ لە هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزەکانی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک و فیرقەی 12 سوپای عێراق لە قەزای حەویجە و شارۆچکەی ریاز باشوری رۆژئاوای کەرکوک 10 کەس دەستگیر کران\"".


عەمید سەرحەد گوتیشی \"" لە نێو دەستگیرکراوەکان پێنج کەسی سەر بە گروپی تیرۆریستی ئەنسار ئەلسونە هەن کە لە لایەن دادگاوە لەسەر تومەتی تیرۆر و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیەوە داواکراون\""."
Top