ھەڕەشە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەھۆی ئەوەی چەند گروپیکی تیرۆریستی ھەڕەشەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد, سەرۆکایەتی ئەنجومەن بڕیاریدا, ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشووی فەرمی بێت و سەرجەم دەروازەکانی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و لەئامادە باشیدان.
وتیشی: پشووەکە تەنھا بۆ رۆژی دووشەممەیە, سبەی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەن لەدوای جەژنی رەمەزان ئەنجامدەدرێت و بڕیار وایە حوسین شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە ئامادەی کۆبونەوەکە بێت دەربارەی چەندین پرۆژەی وزە و کارەبا پریسیاری ئاراستە بکرێت.
ئاماژەیدا: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەندینجار ھەڕەشەی لێکراوە لەلایەن تیرۆریستانەوە زیاتر لە سێجار تەقینراوەتەوە.
