په‌رله‌مانی عێراق، به هه‌ڕه‌شه داخرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌یامنێری ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گرووپێكی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه پشووی فه‌رمی بێت له په‌رلمان.
وتیشی پشووه‌كه ته‌نها بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌یه و سبه‌ی سێشه‌ممه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانه له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه و بڕیار وایه حوسێن شه‌هرستانی جێگه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بێت بۆ لێكوڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی وزه و كاره‌با.
