نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا: مالیكی كۆنترۆڵی لەدەست داوە
ستروان ستیڤنسن، سەرۆكی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ عێراق رایگەیاند: \""پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ بكات لەعێراق بۆ ئەوەی تایفەگەری رەتبكاتەوەو سەروەری بۆ یاسا بگەرێنێتەوە، چونكە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنترۆڵی لەدەستداوە\"".
گوتیشی \""بەردەوامبوونی تەقینەوەو توندوتیژی و هێرشی تیرۆریستی و زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئەو كردەوانە لەعێراق دڵەڕاوكێی لەلای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستكردووە\"".
زیاتر گوتی \""لەعێراق تورەبوونێكی جەماوەری بەهۆی گەندەڵی حكومەت و بڵاوبوونەوەی هەژاری و كەمی خزمەتگوزاری بەتایبەت ئاو و كارەبا سەریهەڵداوەو زۆر بەخێرایی تەشەنە دەكات\"".
سەرۆكی نێردەی پەرلەمانی ئەوروپا باسی لەوەش كرد كە \""دانیشتوانی پارێزگاكانی باشووری عێراق كە زۆرینەیان شیعە مەزهەبن دەستیان بەخۆپێشاندان لەدژی حكومەتەكەی مالیكی كردووەو ئەگەر هەیە رەوشەكە لەپارێزگاكانی دیكەش بەو ئاراستەیە بڕوا\"".
رووداو"
