بەشار كیكی: كورد هیچ پۆستێكی بەدەستەوە نییە لە موسڵ

 بەشار كیكی: كورد هیچ پۆستێكی بەدەستەوە نییە لە موسڵ
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ئەو پارێزگایە بە پڕ بایەخ بۆ كورد لەقەڵەم دەدات و دەشڵێت \"كورد هیچ پۆستێكی بەدەستەوە نییە لە موسڵ\"".

بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفیزیۆنی رووداو بەشداریكرد و باسی لە بارودۆخی پارێزگای موسڵ كرد.

بەشار كیكی بایەخی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاكە بۆ كورد لەوەدا دەبینێت، كە موسڵ دووەمین گەورە پارێزگای عێراقە ‌و گوتی \""بەبێ كورد ناتوانرێت لەو پارێزگایەدا حكومەت پێكبهێنرێت\"".

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ، هەر لەو بەرنامەیەدا، سەبارەت بە گیروگرفتی ئیداری لە پارێزگای موسڵ گوتی \""كورد هیچ پۆستێكی بەدەستەوە نییە لە موسڵ، تەنانەت بەڕێوەبەرێكی گشتیشی نییە\"".

روونیكردەوە \""ئێمە لە 39 كورسی پارێزگاكە 14 كورسیمان هەیە، كە دەكاتە رێژەی 40 بۆ 45 لە سەدی ئەنجوومەنەكە، لەبەر ئەوە دەبێت بەقەد قەبارەی خۆمان پۆستمان هەبێت لەو پارێزگایە\"".

سەبارەت بە بەشی یەكێتی لەو ئەنجوومەنە، كە 3 كورسییان هێناوە، بەشار كیكی گوتی \""لە موسڵ ئێمە كوردایەتی دەكەین نەك حیزبایەتی، هەر كوردێك توانای هەبێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پارتییە یان یەكێتییە لە پۆستەكان دایان دەنێین، باسمان لەو بابەتە كردووە و داوای جێگری پارێزگار دەكەین بۆ یەكێتی\"".

لەبارەی خراپیی باری ئەمنی پارێزگاكەیان، بەشار كیكی، گوتی \""هەوڵمان بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری باری ئەمنی پارێزگاكەیە\"". سەبارەت بە ناڕوونی لە بودجەی پارێزگاكەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ گوتی \""ئەگەر خەرجكردنی بودجەی پارێزگا روون نەبێت، لە ئایندەدا ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و خەڵكی لێ ئاگادار دەكەینەوە\"".









رووداو "
Top