مالیكی: وڵاتانی دراوسێ بەرپرسن لە توندوتیژییەكانی عێراق

مالیكی: وڵاتانی دراوسێ بەرپرسن لە توندوتیژییەكانی عێراق
4ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- لەچوارچێوەی كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا رایگەیاند كە وڵاتانی دراوسێ رۆڵیان هەبووە لەو توندوتیژیانەی كە لەماوەكانی رابردوودا لە عێراق روویاندا، هەروەها هۆشداریشدا لە دووبارەبوونەوەی هەمان رۆڵی رابردوویان لەماوەكانی داهاتوودا و راشیگەیاند عێراق شكەستی نەخواردوەو ناخوات و ئێمە بەتوندی روبەرووی هەر ئەگەرێكی خراپ ئەبینەوە كە مەترسی بخاتە سەر گیانی هاوڵاتییانی عێراق، داواشی لە هەموو لایەنەكان و گەلی عێراق كرد روبەرووی گیانی جوداخوازی تائیفی ببنەوە، جێی باسە لە ئامارێكی نەتەوە یەكگرتوەكاندا كە ماوەكانی رابردوو بڵاو كرایەوە لەمانگی تەمموزدا هەزارو پەنجاو حەوت كەس لە عێراق بە هۆی توندوتیژی ناسەقامگیرییەوە كوژراون و دوو هەزار و سێ سەد و شەست و سی َكەسیش برینداربوونە.
Top