نەتەوەیەكگرتووەكان: پێویستە بەرپرسانی عێراق نههێڵن شەڕی ناوخۆ لە وڵاتدا هەڵگیرسێتەوە
ڕێكخراوەكە داوا لە بەرپرسانی عێراقیش دەكات به دیالۆگ چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزنەوە و نههێڵن شەڕی ناوخۆ لە وڵاتدا هەڵگیرسێتەوە.
كوژران و برینداربوونی سەدان كەس
نووسینگەی عێراقی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای كرد مانگی ڕابردوو 1057 كەس لە دانیشتووانی عێراق بە تەقینەوە و توندوتیژی گیانیان لە دەست داوە و 2 هەزار و 326 كەسی دیكەش بریندار بوون.
نووسینگەكەی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكەیدا ڕوونیشی كردەوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2008ەوە هیچ مانگێك ئەوەندەی ئهم تەمووزهی ڕابردوو لە عێراقدا هاوڵاتی نەبونەتە قوربانی تەقینەوە و توندوتیژییەكان.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایشی كرد 928 كەس لەو كەسانەی لە مانگی ڕابردوودا كوژراون مەدەنی بوونه و 129 كەسی دیكەیشیان ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی وڵات.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەمساڵ یەكێكە لە ساڵە زۆر خراپ و پڕ لە كێشەكان بۆ عێراقییەكان.
بە قسهی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 4 هەزار و 137 هاوڵاتی مەدەنی لە دانیشتووانی عێراق لە كردەوەی تیرۆریستیدا كوژراون و 9 هەزار و 865 كەسی دیكەشیان بریندار بوونه.
نووسینگهی عێراقی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان داوایشی لە بەرپرسانی عێراق كرد لە مەترسیی بارودۆخەكە تێ بگەن و تەواوی هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی به دیالۆگ و دانوستان كێشەكانی وڵات چارەسەر بكەن و نههێڵن دیسان شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا هەڵگیرسێتەوە.
هاووڵاتیان لە ڕەوشەكە نیگەرانن
توێژەرەوانی سیاسی هاوڕان لەسەر ئەوەی كە ڕێكخراوی ئەلقاعیدە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا توانیویەتی سوود لە كێشەی نێوان سوننەكان و حكوومەت وەربگرێت بۆ مەبەستی بەهێزكردنەوەی پێگەی خۆی لە ناوچە سوننەكاندا.
(هادی جالۆ) پسپۆڕێكی سیاسییە و دەڵێت \"شەڕی ناوخۆی سووریا كاریگەرییهکی گەورەی لەسەر بارودۆخی عێراق هەیە. چەكدارانی ئەلقاعیدەی ناو سووریا و عێراق یارمەتیی یەكتری دەدەن، چونكە هەردووكیان یەك ئامانجیان هەیە ــ ئەویش شێواندنی ڕەوشی ئاسایش و، دامەزراندنی دەوڵەتێكی ئیسلامییە لە عێراق و سووریا\"".
توێژەرەوانی سیاسی هاوڕان لەسەر ئەوەی كە سیاسەتی حكوومەتی عێراقیش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هۆكاری سەرەكی ئەم قەیرانانەی وڵاتە.
نووری مالكی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تەواوی هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ مەبەستی بەهێزكردنی پێگە و دەسەڵاتی خۆی و دوورخستنەوەی نەیارانی لە پرۆسەی سیاسی.
ئەمەش نیگەرانی لای زۆربەی لایەن و پێكهاتەكان دروست كردووە و نیگەرانی لای سوننەكانیش گەیشتووەتە ئاستی پێكهێنانی چەندین گرووپی چەكداری بۆ مەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی سوپا و حكومەتی عێراق.
لە هەمان كاتدا، عێراقییەكان هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەن لە بەرامبەر دابیننەبوونی خزمەتگوزارییەكان بۆیان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە. ڕیاز حوسێن دانیشتوویەكی بەغدایە و دەڵێت \""خەریكە ڕۆژە ڕەشەكانی ساڵی 2006-2007 دەگەڕێنەوە، ئەوەش كاتێك گروپە چەكدارەكان دەسەڵاتی تەواویان لەناو وڵاتدا هەبوو.
كێشەی سەرەكی ئەوەیە رۆژ لە دوای رۆژ جیاوازییە سیاسیەكان قوڵتر دەبنەوە و ڕەوشی ئاسایشی وڵاتیش خراپتر دەبێت\"". "
