پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: زۆربەی خوپێشاندەران دەستیان لەکردەوە چەکدارییەکان هەیە
ئیبراهیم رکابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق لەلیستی دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند\"زۆربەی ئەوانەی خۆپێشاندان لەپارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدەن وەکو دیالە وبەغدا وسەڵاحەدین وچەند پارێزگایەکی دیکە عێراق دەستیکی باڵایان هەیە لەکردەوە تیرۆریستیەکان\"".
رکابی روونیشیکردەوە کە\"" لەنێو خۆپێشاندانەکان هاوڵاتی باش وبێ تاوان هەن بەڵام چەند کەسانیک کەبەشداریان لە خۆپێشاندانەکە دەکەن تیرۆریستن ودەستیان هەیە لەکردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە عێراق\"".
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق و لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە عێراق لەباریکی نائاساییدایە وچەند کەسانیک هەن ئەم کردەوە چەکدارییانە ئەنجام دەدەن بەمەبەستی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە ، وداوای لە هاوڵاتیان کرد زیاتر ئاگاداری ئەو کردەوانە بن."
