یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان ده‌نێردرێته‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
موحسین شێروانی، به‌رێوه‌به‌ری یاسایی له دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی كوردستان، بۆ په‌یامنێر گوتی \"دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانێكهوتووان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كرا و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستووری عێراق سه‌رۆككۆمار ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بكات، بهلاَم به‌هۆی بارودۆخی سه‌رۆككۆماری عێراق نه‌توانرا ئه‌و پڕۆژه یاسایه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و ئه‌و باسه ڕاگیرا.\""
شێروانی گوتیشی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌و بۆیه بڕیاردرا ئه‌و پڕۆژه یاسایه جارێكی دیكه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستاكه لیژنه‌یه‌كی بالاَی نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان پێكهێنراوه و سه‌رقاڵی كاركردنه له‌و باره‌یه‌وه."
