نوری مالیكی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لە سەر گەراندنەوەی زیاتر لە سەد ئەفسەری سوپای پێشوو بۆ سەر كار نیشاندا . بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری عێراق مالیكی رەزامەندی نیشانداوە لە گەراندنەوەی حەفتاو ئەفسەر لە پلەی رائید تا پلەی مولازم و بیست و هەشت ئەفسەریش لە پلەی نەقیب بۆ پلەی مولازم بۆ خزمەت و ئەم ئەفسەرانەش لە پارێزگای جیاجیان . ساڵی دووهەزارو دە مالیكی فەرمانیدا بە گەراندنەوەی كارمەندانی سوپای پێشوو بۆ خزمەت، وەزارەتی بەرگری لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند كە بیست هەزار و چوار سەد ئەفسەر لەناوەخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق داواكارییان پێشكەش كردووە و ئەم بڕیارەش دەیانگرێتەوە .