نوێنه‌رێكی عێراقیه‌:; ئێستا واجبێكی ده‌ستوری و شه‌رعییه‌، سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كارلابرێن

نوێنه‌رێكی عێراقیه‌:; ئێستا واجبێكی ده‌ستوری و شه‌رعییه‌، سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كارلابرێن
نوێنه‌رێكی قه‌واره‌ی حه‌لی سه‌ر به‌ عێراقیه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایكرد، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رماندانه‌ی سه‌رپه‌رشتی دۆسییه‌كانی ئه‌منی ده‌كه‌ن له‌ كارلابرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت شكستێكی گه‌وره‌یان هێناوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و زنجیره‌ شكست و كرده‌وه‌ تیرۆرستانه‌ی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی عێراقی گرته‌وه‌ و قوربانییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، محه‌ممه‌د كه‌ربولی، وتیشی: له‌ ئێستادا هیچ بیانوویه‌ك یان رێگرێكی یاسایی و ده‌ستوری و شه‌رعی نییه‌، رێگر بێت له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیانن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چاوپۆشیان لێده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره‌ بدرێنه‌ دادگا.


وتیشی: ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌قامگیركردنی ئاسایش رێگرن، پێویسته‌ له‌سه‌ریان دان به‌ هه‌ڵه‌كه‌یان دابنێن و ئه‌وانه‌شی كه‌مته‌رخه‌من بیانداته‌ دادگای عێراق ئه‌مه‌ش وه‌كو رێزێك بۆ خوێنی هاوڵاتیانی بێتاوانی كه‌ رۆژانه‌ ده‌ڕژێن، ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان به‌ عێراقی بزانن.

كه‌ربولی روونیكرده‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و توانایه‌ له‌ خۆیان به‌دی ناكه‌ن ئاسایشی وڵات و هاوڵاتی له‌ ئه‌ستۆ بگرن، پێویسته‌ له‌سه‌ریان پۆسته‌كه‌یان به‌جێبێڵن و بوار به‌كه‌سی به‌ تواناتر و دوور له‌ وه‌لائی حزبی و ده‌سكه‌وتی سیاسی و دوور له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌جنده‌ی وڵاتانی دراوسێ كه‌ نایانه‌وێ عێراق سه‌قامگیر بێت، بده‌ن.
Top