بەغدا و تاران پرۆتۆکۆلێکیان لەبواری گەشتیاریی ئاینی ئیمزاکرد

بەغدا و تاران پرۆتۆکۆلێکیان لەبواری گەشتیاریی ئاینی ئیمزاکرد
29ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەغدا و تاران پرۆتۆکۆلێکی ھاریکارییان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دۆزینەوەی شێوازی ‏پێویست بۆ چالاککردنی کاری ھاوبەش لەبواری گەشتیاریی ئاینیدا ئیمزاکرد.‏ دکتۆر لیوا سمیسم وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوار حکوومەتی عێراق بە تۆڕی ھەواڵی میدیای عێراق ی ‏راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا رێکەوتنێک لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا ئیمزاکراوە بۆ چالاککردنی ئەو ‏رێکەوتنە لێکتێگەیشتنەی لەبارەی گەشتیاری ئاینییەوە کە لەساڵی 2011 ئیمزاکرا، وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق راشیگەیاند: بەپێی ‏رێکەوتنەکە،دەبێ مانگانە کۆبونەوەی ھاوبەش بەرێوەبچێت و بەدواداچوون بکرێت لەبارەی بەرنامەی سەردانکارانی ھەردوولا ، لەمەودواش ماوەی مانەوەی گەشتیارە ئێرانییەکان لەعێراق 15 رۆژ دەبێ، ھاوکات ‏کارئاسانیش دەکرێ بۆ بەدەستھێنانی فیزا بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ئەو کەسانەی لەبوارەکەدا کاردەکەن ‏لەھەردوولا، سەرباری بڕیاری گرنگ بۆ چارەسەرکردن و کارئاسانی ھاتوچۆی گەشتیاران و ‏ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ ھەردوو وڵات.‏
Top