دۆزینەوەی چوار حەشارگەی چەک و تەقەمەنی لە موسڵ

دۆزینەوەی چوار حەشارگەی چەک و تەقەمەنی لە موسڵ
28ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: لە پرۆسەیەکی سەربازیدا ئەمرۆ چوار حەشارگەی چەک و تەقەمەنی لە رۆژهەڵاتی موسڵ دۆزراونەتەوە.


سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەلمەدا پرێس روونیکردۆتەوە\" هێزێکی فیرقەی دووی سوپای عێراق لە درنگانێکی شەوی رابردوو پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینی لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی موسڵ ئەنجامداوە، و لە ئاکامدا توانراوە دەست بگیرێت بەسەر چوار حەشارگەی چەک و تەقەمەنی\"".

سەرچاوەکە ئاماژەیشی بۆ ئەوە کردووە کە حەشارگەکان 52 بۆمبی چێنراو و 18 بۆمبی موغناتیسی و 24 موشەکی جواروجۆر و 14 بۆمبی دەستی و 24 کلاشینکۆفی لە خۆگرتبوو، گوتیشی \"" پرۆسەکە بە پشت بەستن بە زانیاریەکی هەواڵگری ورد ئەنجام دراوە\"".


شاری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوایە ( 405 کم باکوری بەغدا) ولەماوەی رابردوودا یەکێک بووە لە ناوچە نائارامەکانی عێراق کە گرژی و ئاڵۆزیەکی فراوانی بە خۆیەوە بینیوە."
Top