ماوه‌ی كاركردنی یونامی له عێراق بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كرایه‌وه
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا، ماوه‌ی ئه‌ركی رێكخراوی یونامی له عێراق هه‌تا ٣١ ته‌مموزی ٢٠١٤ درێژ كرایه‌وه و ١٥ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایانگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و رێكخراوه درێژه به كاره‌كانی بدات بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه تاوه‌كو هاوكاری عێراقیه‌كان بكه‌ن له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و وڵاته و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره گوتی ”سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاوی جیدی بهاوێژین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی عێراقی به‌تایبه‌تی منداڵان و ئافره‌تان و كه‌مینه‌كان“.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد كه گیانی به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ئه‌و رێكخراوه بپارێزن له‌وكاته‌ی سه‌رقاڵی هاوكاریكردنی عێراقییه‌كانن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
رێكخراوی یونامی له ساڵی ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی عێراقییه‌كان و حكوومه‌تی عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
