24ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تەلاڵ زەوبەعی، پەرلەمانتاری لیستی عیراقییە رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی عێراقییەكان رۆژانە دووچاری كوشتوبڕ و تەقینەوە و قەیرانی خنكێنەر و هێرش و پەلامار دەبنەوە، كەچی حكومەتی فیدڕاڵ لەسەر پەیڕەوە خوێناویەكەی خۆی بەردەوامە و خەڵكی ناوچەكانی ئەبوغرێب و تارمیە و تاجی و رەزوانییەی دەرەوەی بەغدای خستووەتە ژێر گەمارۆ. بە گووتەی زەوبەعی، گەمارۆكەی حكومەتی بەغدا لەسەر ئەو ناوچانە، لە بڕینی سەرچاوەكانی خۆراك و بڕینی رێگە و ئاو و كارەبا و رێگرتن لە گەڕانەوە بۆ ماڵەكانیان، خۆی دەبینێتەوە، ئەوەش جگە لە سەپاندنی سزایەكی بە كۆمەڵ هیچ مانایەكی دیكە ناگەیەنێ و پاساوێكیشە بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو شكستە ئەمنییەی بەسەر حكومەتدا هاتووە.زەوبەعی راشیگەیاند: ئەو كەسەی كە لە ئاست پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا نییە، با واز لە پۆستەكەی بهێنێ و دەستلەكار بكێشێتەوە.