قاعیده به‌رپرسیارێتی خۆی له‌هه‌ڵاتنی زیندانیه‌كانی ئه‌بوغرێب و تاجی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ 23-7 رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندوه: كه‌تیه‌یه‌كی موجاهیدین دوای دانانی پلانی مانگانه‌ی خۆی، دوو له‌گه‌وره‌ترین گرتوخانه حكومیه‌كانی عیراقی كرده ئامانج كه ئه‌وانیش به‌ندیخانه‌ی به‌غدای ناوه‌ندی ئه‌بوغرێب و به‌ندیخانه‌ی تاجی بوون، هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌و كاره‌یه له‌وه‌ڵامی داوایه‌كی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بووه.
سه‌عات 8:30 خوله‌كی شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته‌وه كه به‌پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هاوه‌ن و ئاربیجی و بۆمبه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر هه‌ردوو گرتوخانه‌ی ئه‌بوغرێب و تاجی به‌غدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانیش له‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له 20 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هید بوون و 21 زیندانیش كوژران، جگه له‌وه‌ی زیاتر له 500 زیندانی تر له‌هه‌ردوو گرتوخانه‌كه هه‌ڵاتن.
په‌رماره‌كه‌ی سه‌ر هه‌ردوو گرتوخانه‌ی ئه‌بوغرێب و تاجی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه به‌گه‌وره‌ترین په‌لامار داده‌نرێت بۆ سه‌ر گرتوخانه‌كان عیراق.
PUKmedia
