مەحموود عوسمان، داوای دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ خراپی ڕەوشی ئەمنیی عێراق دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی، مەحموود عوسمان، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند:\" له‌گه‌ڵ زۆرى ژماره‌ى هێرشه‌كان و دانانى جێگا و كات له‌لایه‌نیانه‌وه، كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان به‌ره‌و فراوانى ده‌ڕۆن و زیندان و یاریگا و چایخانه و یانهكانیشى گرتووەته‌وه و له‌مه‌دا هه‌ندێك میلیشیاتیش به‌شدارن و یاسا به‌ده‌ستى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
مەحموود عوسمان، گوتی:\""ئه‌م گۆرانكاریه پرمهترسیه كه خه‌ریكه هه‌موو ناوچه‌كان و ههموولایهنهكانى ژیان ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نێگه‌تیڤ له‌ده‌ره‌وه ره‌نگى داوه‌ته‌وه و وه‌كو لهڕاپۆرتهكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نه‌كانى تر ده‌رده‌كه‌وێت، حكومه‌تیش نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رى بكات\"".
ئەم پەرەلەمانتەرە کوردەی پەرلەمانی عێراق، جەختی کردەوە:\""پێویسته به‌هاوكارى هه‌رسێ دهسهلاتهكهى ده‌وڵه‌ت و هه‌موو كوتله سیاسه‌كان به‌په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م ره‌وشه بدۆزرێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مان چه‌ند دانیشتنێك بۆئه‌م مه‌به‌سته بكات و مالیكى سه‌ركرده‌ى هێزى چه‌كدار و لێپرسراوه ئاسایشیه‌كان بۆچاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌كه تێیدا ئاماده‌بن\""."
