١٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو بەغدایان هەژاند

١٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو بەغدایان هەژاند
شەوی رابردوو، بەهۆی تەقینەوەی ١٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو لەچەند ناوچەیەكی بەغدا 65 هاوڵاتی كوژران و190 هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو لە ژووری عەملیاتی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو لە ناوچەی كەرادە و گەڕەكی مواسلات وشورتە رابعە تەقینەوە، چەند ئۆتۆمبیلی دیكە لە ناوچەی توپچی و بیاع وزەعفرانیە وبەغداد جەدیدە ونەهروان وقەزای مەدائن وچەند ناوچەیەكی دیكە تەقینەوە.

سەرچاوەكە گوتی: دوای ئەوەی ١٢ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو لەچەند ناوچەیەكی بەغدا تەقینەوە و 65 کەس شەهید بوون و190 كەسی دیكەش بریندار بوون و لەلایەن پۆلیسی بەغداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كران.
شیاوی ئاماژەیە، پۆلیس وهێزی سوپا لە دوا بەدوای تەقینەوەكان رێوشوینی ئەمنی توندیان گرتە بەر وچەندین خاڵی پشكنینیان لەسەر شەقامەكان دانا .
Top