پەرلەمانتارێک: ئەندام ھەیە لە ناودادگای فیدراڵی تەمەنی 90ساڵە
د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لیستی دەوڵەتی قانون لە گەڵ ئەوەدان پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەنگی پێویست نەھێنێت بۆئەوەی رەتبکرێتەوەو دادگای ئێسته بمینێت وەک خۆی، چونکە دادگای ئێسته لە بەرژوەندی ئەوان دایە و بە ئارەزووی خۆیان مامەلەی پێدەکەن.
د.حەمید باڤی گوتیشی: لیستی دەوڵەتی قانون دەیانەوێ پڕۆژە یاساکە چۆن دەیانەوێ بەم شێوەیە پەسەندبکرێت بۆنمونە تەمەن مەرج نەبێت ولە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرێت، چونکە ئێسته ئەندامی تێدایە تەمەنی 90ساڵە و دەیانەوێ ھەر ئەوانە لەو دادگایە بمینێن.
ھەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی خستە دەنگدان، بەڵام بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان ئەندامانی لیستی دەوڵەتی قانون و لیستی عێراقیە سەرۆکی پەرلەمان دوایخست بۆ ئەم ھەفتەیە.
