بە ئامادەبوونی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێكرد

بە ئامادەبوونی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێكرد
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی نوری مالكی بە فرۆكەیەكی سەربازی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لێ كرا.
Top